مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیووز، لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای دەكات كە “كەشتی فڕۆكە هەڵگری جۆرج دەبڵیو بۆش ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت”.
ئەمڕۆ شەممە 28ـی 3ـی 2026، تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیووزی ئەمەریكیی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە “كەشتیی فڕۆكە هەڵگری ( جۆرج دەبڵیو بۆش ) و هەروەها چەندین تێكشكێنەری مووشەكی (USS Ross) و (USS Donald Cook) و (USS Mason) دیكەش لە ویلایەتی ڤێرجینیا و فلۆریداوە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتوون بۆ بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە ئێران”،
هاوكات تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن CNN” لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لایەكەوە تاوتوێی چەندین بژاردەی سەربازی دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆ دیپلۆماسییەكان دەكاتەوە .

































































