
ئاژانسی تەسنیمی ئێران، كە نزیكە لە حكومەتەوە لە وەڵامی ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر وەڵاتەكەی بڵاوی كردەوە ” ئامادەکاری بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن سەرباز کراوە تا لە کاتی هەر دەستوەردانێکی زەمینیدا بچنە نێو جەنگەکەوە”.
لە راپۆڕتە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە” ئێران پشت بە هێزی بەسیج دەبەستێت، کە سیستمێکی تایبەتی هەیە بۆ کۆکردنەوەی خێرای خەلک و چەکدارکردنیان لە کاتی جەنگدا”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دوێنێ هەینی 27-3-2026 هەواڵی چەكدار كردنی مێر منداڵانی خوار تەمەنی 17 ساڵ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاو كراوە كە لە ژێر ناوی( لە پێناو ئێران) دەست بەم هەڵمەتە كراوە.
































































