ڕائیب زراری- زاری كرمانجی:
محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گوت: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 28 ملم باران باریوە، هەروەها ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی تا ئەمڕۆ لە مێرگەسۆر 1760 ملم باران باریوە، هەروەها 268 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەمەش بەرامبەر ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بارینی بەفر و باران، زۆر زیادی كردووە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، ئەوەشی خستەڕوو، كە ساڵی ڕابردوو تا هەمان بەرواری ئەمڕۆ، 364 ملم باران باری بوو، هەروەها 56 سانتیمەتر بەفر باری بوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەمساڵ ڕێژەكە زۆر زیادی كردووە، ئێستا وەرزی بەهارە لە ڕۆژانی داهاتوودا چاوەڕوان دەكرێت بارانی زیاتر ببارێت، بۆیە پێشبینی دەكەن بەفر و بارانی زیاتر، سنوورەكە بگرێتەوە.

































































