زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2500 دینار دابەزیووە”.
ئەو مریشك فرۆشە ئاشكراشی دەكات: “لە چەند ڕۆژی ڕابردووو نرخی مریشك ڕووی لە بەرزبووەنەوە كردبوو، بەڵام جارێكی دیكە ڕووی لە دابەزین كردووە.

































































