ئادار عەبدولڵا – زاری کرمانجی
هۆکاری سەرەکی کاریگەری لەسەر ڕەنگی چاوەکان میلانینە کە ڕەنگێکە بەرپرسە لە ڕەنگی پێست و قژمان. بڕی جۆری میلانین لە ئیریسدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕەنگی چاوەکان.
ماڵپەڕی جیهانی : goldeneyeoptometry.com ئەو کەسانەی چاویان قاوەییە ڕێژەیەکی بەرزی میلانینیان لە چینی پێشەوەی ئیریسدا هەیە، ئەمەش ڕووناکی زیاتر هەڵدەمژێت و دەرکەوتنێکی تۆختر بە ئیریس دەبەخشێت.هەروەها چاوی شین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر میلانینی لە ئیریسدا هەیە ئەمەش ڕەنگێکی شین دروست دەکات و دیاردەیەک کە بە کاریگەری تیندال ناسراوە. چاوی سەوز و فستقی لە ئەنجامی ئاستی مامناوەندی میلانین و تێکەڵەیەک لە بڵاوبوونەوەی ڕووناکی قاوەیی و شین دروست دەبێت. چاوی سەوز کەمێک زیاتر میلانینی تێدایە لە چاوی شین بەڵام کەمتر لە چاوی قاوەیی. زۆرجار چاوی فستەقی تێکەڵەیەک لە ڕەنگەکان یان گرادێنتێکی دابەشبوونی میلانینیان هەیە.ڕەنگی چاو لەگەڵ دوو جینی سەرەتایی( (OCA2و(HERC2) کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و کاریگەرییان لەسەر بڕی و دابەشبوونی میلانین لە ئیریسدا هەیە.
لە کاتێکدا کە سەردەمانێک خەڵکی پێیان وابوو کە ڕەنگی چاوەکان نیشانەی هێز و زیرەکی ئەو کەسانە دیاری دەکات وەک چاوی قاوەیی باڵادەستە و شین پاشەکشە دەکات، ئێستا بۆمان دەرکەوت کە ڕەنگی چاو زۆر ئاڵۆزترە کە چەندین جین و گۆڕانکاری لەخۆدەگرێت. جگە لەمە هەندێک کەس تووشی (heterochromia) دەبن، حاڵەتێکە کە هەر چاوێک ڕەنگێکی جیاوازی هەیە یان چاوێک چەندین ڕەنگی هەیە. ئەمەش دەتوانێت بەهۆی هۆکاری بۆماوەیی، برینداربوون، یان هەندێک حاڵەتی پزیشکی بێت. زۆرێک لە کۆرپە تازە لە دایک بووەکان چاویان شین یان خۆڵەمێشیە لەکاتی لەدایک بوون، کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا دەگۆڕێت. زۆرجار ڕەنگی کۆتایی چاو لە چەند ساڵی یەکەمی تەمەندا گەشە دەکات و جێگیر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی میلانین دەگۆڕێت و تۆختر دەبێت

































































