ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی Health Under 5s ئامۆژگاری خانمانی دووگیان دەکات ئەگەر بەڕۆژوو بوون، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و کۆرپەیان ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن:
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، خانمانی دووگیان کە بە ڕۆژوو دەبن لە مانگی ڕەمەزان پێویسته پشوویەکی زۆر بدەن، چونکە لەوانەیە زیاتر هەست بە ماندوویی بکەن وەک لە ڕۆژانی ئاسایی.
خانمانی دووگیان لە مانگی ڕەمەزان پێویسته ڤیتامین D، ماددەی ئاسن و کالیسیۆم لەبیر نەکەن.
لە دوایین سێ مانگی دووگیانییدا، پێویسته خانمانی دووگیان زیاتر وریابن کاتێک بەڕۆژوون، چونکە جەستەیان ڕۆژانە پێویستی بە ٢٠٠ کالۆری زیاترە.
ئەم سەرچاوەیە پێشنیار دەکات خانمانی دووگیان لە مانگی ڕەمەزان ئاگاداری نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە (کەم ئاوی جەستە) بن، وەک میزی ڕەنگ تۆخ، سەرگێژبوون یان بێ تاقەتی.
هاوکات پێشنیاز دەکرێت خانمانی دووگیان ژەمی پارشێو لەدەست نەدەن و دڵنیا بن لەوەی خۆراک و خواردنەوەی پێویستییان خواردووە لەو ژەمە.
کۆتا ئامۆژگاری سەرچاوەکە ئەوەیە خانمانی دووگیان لە مانگی ڕەمەزان خواردنی دەوڵەمەند و خورما و گوێز لەبیر نەکەن.

































































