زاری کرمانجی :
بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، بڵاوی کردۆتەوە،
ڕۆژی 25ـی شوباتی 2026 لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی قەزای چۆمان سەردانی بازارو پیشەورانی ئەو شارەیان کرد، دوای گەڕان و بەدواداچوون ڕێژەیەک لە کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا .
بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی ئەو شوێنانەش کە کاری دروست کردنی شەربەت و شیرینی دروست دەکەن رێنماییان پێدراو ئاگادارکرانەوە پابەندی رێنمایی بن .
بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەیوەندی بکەن بە لێژنەکانمان بەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە:-
07502125544
07509683135
07509683136

































































