زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بڵاوی كردەوە: ” كاری كنەو پشكنین لە شوێنەوارە دۆزراوەکەی باغلومنارە لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامی هەیە، كە کارەکان لەلایەن تیمی شوێنەوار ناسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە: ” دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت. بەپێی نوێ ترین زانیاریەکان تا ئێستا 108 کەللەسەری مرۆڤ لەم شوێنەوارە دۆزاراونەتەوە،
ئەوەش ئاشكرا كراوە: ” سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها ٤ پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
- گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یا پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون بووە.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ یەکلاییکردنەوەی وەڵامی ئەوپرسیارانە و دەیان پرسیاری دیکە لێکۆڵینەوەی تێیدا بەردەوام دەبێت.

































































