بانکی ناوەندیی چین کە بۆ ماوەی 18 مانگ لەسەریەک بە بڕێکی زۆر زێڕی دەکڕی و نرخی زێڕی لە جیهاندا بەرز کردبووەوە، لە ئەمڕۆوە کڕینی زێڕی ڕاگرت.
كەناڵەكانی راگەیاندنی چینی كە تایبەتن بە بابەتی ئابووری و بازرگانی بڵاویان كردۆتەوە ” بەهۆی ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرزبووەتەوە، چین بڕیاری داوە کەمێک بۆستێت تا نرخەکان جێگیر دەبن”.
بەهۆی ئەم بڕیارەی وڵاتی چین كە گەورەترین كریاری زێرە لە جیهان و كاریگەرترین وڵاتیشە لە بواری ئابوورییەوە، رەنگە نرخی زێر لە ئاستی جیهانی دابەزێنێت.

































































