فڕۆکەیەکی فریاکەوتنی ڕووسیا گەیشتە ئێران؛ قسە و باسەکان سەبارەت بە چۆڵکردنی بەرپرسان و زانایان روسیا لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاو بۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی ئەم هەواڵەییان پشتڕاست نەكردۆتەوە و هۆكاری هاتنی ئەم فڕۆكە فریاكەوتنەش ئاشكرا نەكراوە.

پێگەی ئازەربایجان ئۆنلاین، بڵاوی كردەوە” هاتنی فڕۆکەیەکی فریاکەوتنی ڕوسی بۆ ناو ئاسمانی ئێران شەپۆلێکی قسە و باس لە ئەگەری قۆناغی کۆتایی چۆڵکردنی بەشێک لە بەرپرسان و زانایانی ڕووسیا لەو وڵاتەی لێکەوتەوە”.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئازەربایجان ئۆنلاین، سەرچاوەکانی چاودێریی فڕینەکان هەواڵی گەیشتنی فڕۆکەکەیان بۆ ئێران ڕاگەیاندووە. تا ئێستا وردەکاریی فەرمی سەبارەت بە ئەرکی گەشتەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەش ڕوونکردنەوەیەکیان نەخستووەتەڕوو.
بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکاران پێشبینی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەو گەشتە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ئەنجامدرابێت کە پەیوەندی بە بارودۆخی ناوچەکەوە هەیە.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی پرسی “چۆڵکردنی بەرپرسان و زانایانی ڕووسیا” پشتڕاست نەکردووەتەوە.

































































