زاری كرمانجی
راگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٢ لە کەمپی نەورۆز لە دێرک، سەبەتەی خۆراکیان بەسەر ١،٢٤٠ خێزان دابەش کرد.
ئەوەش ئاشكرا كراوە: ” تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ماوەی زیاتر لە یەک مانگە بەردەوامن لە پێشکەشکردنی هاوکاریی خۆراکی و ناخۆراکی و پزیشکی بە ئاوارە و دانیشتووانی ڕۆژئاوا، ئەم هاوکارییانە چەندین سێکتەر دەگرێتەوە.
هەروەها لە دوایین پڕۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوا، هاوکارییەکان جگە لە ئاوارەکان بەسەر خەڵکی خۆجێیی شار و گوندەکانی ڕۆژئاوا دابەش دەکرێن.
































































