زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەسەر هێرشەكانی شەوی رابردووی پاكستان هاتەدەنگ و دەڵێت “دەیان كوژراو و بریندار هەیە و وڵامێكی شیاوی پاكستان دەدەینەوە.”
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند “هێرشە ئاسمانییەكانی پاكستان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەكانی هەردوو ویلایەتی نەنگەرهار و پەكتیكا، دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.”
هاوكات وەزارەتەكە باسی لەوەشكردوە كە بە توندی سەركۆنەی پێشێلكردنی كایەی ئاسمانی ئەفغانستان دەكەین و بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی دراوسێیەتی دادەنێین و سوپای پاكستان بە بەرپرسیاری بەئامانجگرتنی مەدەنییەكان و ناوەندە ئایینییەكان دەزانین
ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە كاتی گونجاودا، بە وەڵامێكی شیاو و لێكۆڵینەوەبۆكراو وەڵامی ئەم هێرشانە دەدەینەوە
شایەنی باسە شەوی رابردوو پاكستان لەڕێگای زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیەوە چەندین ناوچەی لەناوخاكی ئەفغانستان كردە ئامانج.
































































