محەممەد مەحموود- سۆران :
لە چوارچێوەی کاروچاڵاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لێژنەی زێدەرۆیی ئاو لە مانگی ١ی ٢٠٢٦ توانیویانە 66 حاڵەتی زێدەڕۆی لە شەش گەڕەکی سۆران تۆمار بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە “دوا بەدوای سەردانە مەیدانیەکانی لێژنەی زێدەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران کەوا هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆی ئاو لە گەڕەکەکانی ( باپشتیان و وەستارەجەب و ئەیلول و برایەتی و کۆمەڵگەی گەڵاڵە و خەبات) ، لەو گەڕەکانەش ( ٦٦ )حاڵەت تۆمار کران، لەو ژمارەیەش (٣٥) حاڵەتی زێدەڕۆیی و (٣١) حاڵەتی نەبەستنی تەوافە بوو، وە لەحاڵەتی زێدەرۆیی (٧) حاڵەتیان پێوەریان هەیە بەڵام ناویان تۆمار نییە لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بۆ ئەو ماڵ و شوێنانەی پێوەری ئاویان بەستراوە، بەڵام ناویان تۆمارنەکراوە بۆخۆ توماردکردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بکەن.

































































