زاری کرمانجی
سەڕەرای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رێککەوتن یا لێک نزیکبوونەوەی دیمەشق و هەسەدە، بەڵام چاودێرێکی سیاسی دیاری کوردستان ، بۆچوونی جیاوازی هەیە و دەڵێت، پێناچێت رێککەوتبن.
د. حەسەن ئەحمەد مستەفا چادێری سیاسی و شارزەرا لە کاروباری تورکیا و سوریا نووسیویەی “بەگوێرەی تێگەیشتنی خۆم، دواین دانیشتنی نێوان وەڤدی قەسەدە و حکومەتی شام تا ئێستە نەتیجەیەکی نییە، تەنیا پرسێکی تاکتیکییە بۆ ساردکردنەوەی شەقامی کوردی بەتایبەتی، کە فشارێکی زۆر کەوتە سەر ئەڵمانیا، بریتانیا، هۆڵەنداو ووڵاتانی دیکەیش، لەناوخۆی ئەمریکایش فشار لەسەر ئیدارەی تڕەمپ هەبوون، بەم هەنگاوی گفتوگۆیە لەگەڵ تەلەفۆنەکەی تڕەمپ ئیتر حەبێکی موسەکینمان وەرگرت”.
زیاتر نووسیویەتی ” ئامانج سارد کردنەوەی یەکگرتنی کورد و پارچەکردنی خەباتەکەیە”.

































































