زاری کرمانجی :
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دواخرابێت، ئاماژە بەوەشدەدات، دانیشتنەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2026، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمجارە 18 کەس، کێبڕکێ بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن. دیارترین کاندیدە کوردەکان بۆ ئەو پۆستە بریتین لە، فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری ئێستا و موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، دووپاتی لەوەکردەوە، دانیشتنەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخرانی دەکەن دوورن لە راستییەوە.
































































