زاری کرمانجی
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” بە تێکڕای دەنگ و بە فەرمی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکرد.
هەروەها میدیا عێراقییەکان ئاشکراشیان کردووە کە، محەمەد شیاع سوودانی پاشەکشەی کردووە لە پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ نووری مالیکی.
هاوکات ئەحمەد نوری مالیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردەوە کە، چوارچێوەی هەماهەنگی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە.

































































