زاری کرمانجی :
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی تۆمارکردنی ڕێژەی بێکاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕەخساندنی هەلی کار لە فەرمانگە میریەکان، فۆرمێکی لە ڕێگەی لینکێکەوە بڵاو کردەوە و داواکارە هەر کەسێک بێ کارە یاخود بە دوای کار دەگەڕێت پێویستە ئەو فۆرمە پڕ بکاتەوە بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کارە لە فەرمانگە میریەکان و زانینی ڕێژەی بێکار یە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت سوود لە زانیارییەکان وەربگریت و فۆرمەکە پڕ بکەیتەوە، چونکە داواکارییەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 4 کانوونی یەکەمی 2022 کۆتایی دێت.