
ئەمڕۆ شەممە، 29ـی 11ـی 2025، سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا، لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی “مەلای جزیری” لە شارۆچکەی جزیرێی سەر بە پارێزگای شرنەخ؛ ڕایگەیاند “”زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێم کرا. ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر خۆشە لە ژیانمدا، کە ئەمڕۆ لە جەزیرەی بۆتان بەشدارم لە چوارەمین سۆمپیزیۆمی مەلای جزیری.. مەلای جەزیری ئەستێرەیەکی گەشە کە هەرگیز ئاوا نابێت و سەرقافڵی عاشقانی ڕێگەی حەقە. شیعرەکانی جزیری هەرگیز کۆن نابن، هەموو کاتێک مرۆڤ وا هەست دەکات، ئێستا گوێ لە شیعرەکانی دەگرێت. چەند بە قووڵایی بچیتە نێو شیعرەکانی جزیزی، هێندە لێی نزیک دەبیتەوە.”

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی چوارەمین سەمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شرناخ بەڕێوەچوو کە تێدا وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
🔸بەشێک لە وتەکانی سەرۆک بارزانی:
🔹سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە.
🔹مەلای جزیری ئەستێرەیەکی گەشە و هیچ کاتێک ئاوا نابێت
🔹مەلا جزیری سەر قافلەی عاشقی حەقە.
🔹شیعرەکانی جەزیری هیچ کاتێک کۆن نابن.
🔹هەموو کات وا دەزانی ئێستا گوێت لەم شعرە دەبێتەوە.
🔹چەند بە قوڵی بچیە ناو شعرەکانی جەزیری هێندە زیاتر لە مەلای جەزیری نزیک بی و پێی سەرسام دەبی
🔹لە تەکیەی بارزان هەموو کات شعری جەزیری خوێندراونەتەوە.
🔹بۆ ئێمە دەرکەوت نزیکییەکی ڕۆحی لە نێوانماندا هەیە.
🔹مەلای جزیری 70 ساڵی پڕ لە خێر و بەرەکەت ژیاوە.
🔹مهلای جهزیری 70 ساڵی پڕ مهعریفهت و زانین ژیا
🔹جزیری شارهزاییهكی تهواوی زمانهكانی عهرهبی و فارسی ههبووه
🔹مهلای جزیری شۆڕهسواری بواری فهلسهفه بوو
🔹مهلای جزیری مرۆڤێكی واقیع بین بووه
🔹دڵخۆشبووین به دهستپێكردنی پرۆسهی ئاشتی
🔹 به ههموو توانامانهوه پشتیوانی له پرۆسهی ئاشتی دهكهین


































































