وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، لێدان لە کۆڕمۆر تەنیا ڕاگرتن و بڕینی ڕووناکی و غاز و کارەبا نیە لەسەر هاووڵاتیان،دەشڵێت: “بەڵکو بڕینی لەناکاوی کارەبا و ڕاگرتنی لەناکاوی خزمەتگوزاری پزیشکیە لەسەر هەزاران نەخۆشی و نەخۆشی کتوپڕی فریاکەوتنەکان و باری ناجێگیری چاودێری چڕ و ڕاگرتنی نەشتەرگەرییەکان.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بڵاوی کردەوە: ” کاری تیرۆرستی تەقاندنەوەی کێڵگەی کۆڕمۆر، کارێکی زۆر قێزەوەن و لوتکەی دژە مرۆڤدۆستی و بێ ویژدانی و تاریک پەرستیە.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ” تەنیا ڕاگرتن و بڕینی ڕووناکی و غاز و کارەبا نیە لەسەر هاووڵاتیان، بەڵکو بڕینی لەناکاوی کارەبا و ڕاگرتنی لەناکاوی خزمەتگوزاری پزیشکیە لەسەر هەزاران نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان و نەخۆشی کتوپڕی فریاکەوتنەکان و باری ناجێگیری چاودێری چڕ و ڕاگرتنی نەشتەرگەرییەکان و کووژاندنەوەی لەناکاوی چەندین ئامێری پزیکشی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانە.”
دەشڵێت: “نەفرەت لە یاخیبووان و تێکدەرانی پێشکەوتنی کوردستان،نەفرەت لە دەست و پێوەندانی تاریکپەرستانی دژی ڕووناکی و سزادانی بەکۆمەڵی کوردستانیان.”
وەزیری تەندروستی جەخت دەکاتەوە: “بە ئیڕادەی بەرزی دڵسۆزان، کوردستان هەر ڕووناک و بەرز و خۆڕاگر و بەهێزتر و ئاوەدانتر دەبێت.”
































































