زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ” عەبدولهادی حەسەن سەلیم ” لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون .
هاتووچۆی سۆران، ئاماژەی بەووشداوە، ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ تۆیۆتا هایلۆکس لە گوندی زێڕکانی دەشتی هێرت سەر بە قەزای سیدەکان لە ڕێگا لایدا و لە ئەنجامدا وەرگەڕا، بەم هۆیە دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێرانیش دەکات پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

































































