زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی ئەوەی كارەبای نیشتیمانی لە زۆربەی شارو شارۆچكەو گوندەكان بووەتە 24 كاتژمێری، مانەوەی پاوەر بانكی ئەنتەرنێت لەسەر كارەبا مەترسی تەقینەوەی لێدەكرێت.
وەك پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیا باسی لێوەدەكەن، زۆربەی ئەو پاوەربانكانەی هاووڵاتییان بۆ ئەنتەرنێت و ئامێرەكانی كارەبایی ماڵەوە بەكاریان دەهێنن، بەهۆی كوالێتی خراپ، لەوانەیە زۆر مانەوەیان لەسەر كارەبا مەترسی تەقینەوەو سوتانیان لێبكرێت”.
هاووڵاتییان لەوە هۆشیار دەكرێنەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە كارەبای 24 كاتژمێریان هەیە، پاوەربانەكانیان بكارنەهێنن، یان جاربەجار بیانكوژێننەوە، چونكە دەبێتە هۆی گەرم بوون و مەترسی ڕووداوی لە ناكاو.

































































