شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
میلانیا ترەمپ، خانمی یەكەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، هۆشداریدا لەوەی ژیریی دەستكرد گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هونەری جەنگ دا دروست دەكات و دەبێتە پرسێكی سەرەكی و ئامرازی یەكلاكەرەوەی جەنگەكان لە ئایندە.
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردووخانمی یەكەمی ئەمریكا, میلانیا تڕەمپ گەشتێكی بۆ ویلایەتی كارۆلینای باكور كرد, لەگەڵ ئەندامانی سەربازی و خێزانەكانیان لە وێستگەی دەریایی نیو ڕیڤەر و كەمپی لیجۆن كۆبووەوە.
لە وتارێكدا بۆ سەربازانی جێگیر لە بنكەكان، ئاماژەی بەوەدا كە زیرەكی دەستكرد زیاتر لە هەموو تەكنەلۆژیایەكی دیكە لە دوای چەكی ئەتۆمیەوە ئایندەی شەڕ دەگۆڕێت، ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین گۆڕانكاری خێرایی دۆزینەوە و بڕیاردان و هێرشكردنە سەر و بەرگریكردنە. سەرەڕای پەرەسەندنی خێرای تەكنەلۆژیا، میلانیا ترەمپ جەختی لەوە كردەوە كە “هێزی دەریایی هەمیشە ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت لە سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكاندا”.

































































