زاری كرمانجی-سۆران
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لەم ڕۆژانە ڕووی لە دابەزین كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە دابەزین كردووە، دوو جۆرە نەوتیش لامان دەفرۆشرێت نرخی باشەكەی بەرمیلی بە 165 هەزار دینارە، ئەوەی دیكەش بەرمیلی بە 160 هەزار دینارە”.
ئەو نەوت فرۆشە دەشڵێت: لە ئێستادا نەوتی پاڵپشت كراوەی حكوومەت لە شارو شارۆچكەو ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران دابەش دەكرێت، ئەوەش كاریگەر بووە لەسەر دابەزینی نرخەكەی.
































































