زاری كرمانجی – سۆران :

ئەمڕۆ یەكشەممە، 9ـی تسرینی دووەمی 2025، ڕەوان بارزانی، فەرماندەی لەشكری تایبەتی هەڵۆ، ڕاگەیاند، پێشمەرگە لە ڕابردوو و ئێستاش بەخوێن بەرگریی لە خاك و نیشتمان كردووە، ئەمڕۆش لە پرۆسەی دەنگدان، بە دەنگ بەرگریی لە مافەكانی خۆی دەكات.
كاتژمێر 7:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و هێزە جیاوازەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕوویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەكە.
لە دەنگدانی تایبەت زیاتر لە یەك ملیۆن و 313 هەزار كەس ئەندامانی هێزی ئەمنیی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ لە عێراق و هەرێمی كوردستان مافی بەشداریكردنیان هەیە، ئەوە جگە لە بەشداریكردنی زیاتر لە 26 هەزار ئاوارە، كە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای دهۆكن.

































































