زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ژماریەكی زۆر كارتی دەنگدان لە بنكەكانی كۆمسیۆن ماون و داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت سەردانیان بكەن بۆ بردنەوەیان.
وەك بەرپرسانی بنكەكانی كۆمسیۆن بۆ زاری كارمانجی باسیان لێوەكرد: “هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕۆژی هەڵبژاردنیش سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەیان، هەروەها بۆ بردنەوەی كارتەكانیان پێویستی كارتی كۆنی دەنگدان یان كارتی نیشتیمانیان پێ بێت.

































































