دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    درۆنێک تێکشکێنرا

    درۆنێک تێکشکێنرا

    بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن؛ فراکسیۆنی پارتی نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات

    پارتی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

    په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ڕواندز ده‌چووانی 9ی بنه‌ڕه‌تی ئاگادار دەكاتەوە

    وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە چوار کتێبی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەکات

  • عێراقی

    ڕۆژنامەی ئەلمەدا: هەواڵگری عێراق هۆشداری لە هەوڵی تیر*ۆرکردنی عەلی زەیدی دەدات

    پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەکات

    نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی نرخ و تێچووی پاسپۆرت

  • جیهانى
    سوپای پاسداران: لە بەریتانیاش دەدەین

    سوپای پاسداران: لە بەریتانیاش دەدەین

    زێلێنسكی : ئۆكراینا كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای قەزوین كردە ئامانج

    سوپای پاسداران : 11 فڕۆكەی جەنگی و كۆپتەری ئەمریكیمان لەسەر زەوی تێكشكاند

    پلەی سەدان پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرز دەکرێتەوە

    35 كەس گیانیان لە دەستدا

  • وتار
    ئه‌وانه‌ی كوردستان ئۆپۆزسیۆن نین به‌ڵكو تێكده‌روتابووری پێنجه‌می نه‌یارانی كوردن

    دەبێت زمانی دیالۆگ جێگەی زمانی جنێو بگرێتەوە

    ئافره‌تی گه‌شبین و ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن

    ئافره‌تی گه‌شبین و ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن

    دزینی وشەکان و دەمامکی ڕۆشنبیری، کاتێک زیرەکی دەستکرد دەبێتە پەناگەی نەزانین!

    چركەساتی ژیان و مردن؛ ئەوەی دەبێت لە كاتی هێرشی درۆن بیزانیت

    ڕەهەند و ئامانجەکانی سەردانی عەلی فالح زەیدی بۆ واشنتۆن

  • ڕاپۆرت
    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

  • دیمانە
    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

  • ئابوورى
    ئیکۆ عێراق: بەهۆی هەرێمی کوردستانەوە داهاتە نانەوتییەکانی عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و 16%ی بودجە پێکدەهێنێت

    ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری خزمەتگوزاریی گرنگی پەسەند کرد

    كۆد بۆ ئەو كەسانە دروست دەكرێت

    کابینەی نۆیەم؛ قەبارەی وەبەرهێنان لە کوردستان 25 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەش دەکرێت

  • وەرزشی
    مۆرینیۆ کێشەکانی ریال مەدریدی دەستنیشان کردووە

    بارسێلۆنا کۆپی لامین یامالی گواستەوە

    بارسێلۆنا کۆپی لامین یامالی گواستەوە

    لاپۆرت پلانی داناوە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت

    دۆناڵد ترامپ دەیەوێت پۆستێکی گەورە بداتە ئینفانتینۆ

  • تەندروستى
    پیسی دەست هەڕەشەیە بۆ تەندروستی چاو

    پیسی دەست هەڕەشەیە بۆ تەندروستی چاو

    پێكهاتەكانی قاوە؛ خانەكان دەپارێزن لە فشار و پیربوون

    هۆکارەکانی خوێنبەربوونی پووک چیین ؟ 

    هۆکارەکانی خوێنبەربوونی پووک چیین ؟ 

    حکومەتی هەرێم بەرنامەیەکی فراوان بۆ پشتگیری تووشبووانی شێرپەنجە جێبەجێ دەکات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

    چۆن ژیانێکی باشتر و سەرکەوتووتر بنیات بنێین؟

    فێربوونی کۆمەڵایەتی و هەستی (SEL) و ڕۆڵی لە پەروەردەی هاوچەرخ

  • هەمەڕەنگ
    نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

    نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

    توێژینەوە نوێیەکان شێوازی بیرکردنەوەمان لە “تەمبەڵی” دەگۆڕن

    ئایا داهاتووی بەرهەمەکانی چاودێری پێست پەیوەستە بە سیستەمی بەرگری لەش

    هونەرمەندێکی کورد لە هۆڵەندا گۆرانیی کوردی گەیاندە شانۆی کۆنسێرتێکی نێودەوڵەتی

  • هەفتەنامە
    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    جوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپ سواری لە بناری چیای كارۆخ بەڕێوەچوو

No Result
View All Result

Home نوێترین هەواڵ

هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت

9 مانگ له‌مه‌وپێش
هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت
6
VIEWS
Share on Twitter

د.عبدالله شێركاوەیی
بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
بەو پێیەی شەریعەت هەمووی لەسەر بنەمای پاراستنی (بەرژەوەندی مرۆڤ) و (لادانی زیان) دامەزراوە، زانایانی فیقهی ئیسلامی و شەرعناسان لە داڕشتن و دەركردنی هەر یاسایەكی فیقهی؛ ئەم بنەما گرنگەیان لەبەرچاو گرتووە، چونكە لە تێڕوانینی ئیسلامدا بەرژەوەندی مرۆڤ و دوورخستنەوەی زەرەرو زیان ئەولەویەتەو، ئەركێكی گرنگ و گەورەیە بۆ رێكخستنی كاروبارەكانی ژیان و كۆمەڵگە.

ئامانج لە هەڵبژاردن هەمان ئەو ستراتیژەیە کە تێیدا رەچاوی بەرژەوەندی باڵای گەل و وڵات دەکرێت، لەبەر ئەوەش ئیسلام هیچ فۆرمێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی دیاری نەکردووە، بەڵکو لە چوارچێوەی سیاسەتی شەرعی و کاروباری دونیایی و پەیوەست بە ئیدارەو رێکخستنی سیستەمی بەرێوەبردن جێی کردۆتەوە، لە قورئاندا چەمکی شورا باسی لێوە کراوە، خوای گەورە دەفەرموێ: (وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ) الشورى: 38. لەسەر ئەمە زانایانی پێشنین و هاوچەرخ دەفەرموون هەڵبژاردن بەشێکە لە راوێژو شوراو رەوایەتی پرسی هەلبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ ئەم بنەما قوڕئانییە، لەهەمان کات لەناو سەحابەو یاوەران هەڵبژاردن بە شێوەی راستەوخۆ و داخراوی هەبووەو کراوە، تەنانەت لە پەیماننامەی عەقەبەی دووەم پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) رووی کردە گەلی ئەنساڕو داوای لێ کردن دوازدە کەس وەک نوێنەر لەناو خۆیاندا هەڵبژێرن، ئەوانیش دوازدە کەسیان; کە نۆیان لە هۆزی (خەزرەج) و سێشیان لە هۆزی (ئەوس) بوون لە هەڵبژاردنێکی راستەوخۆ هەڵبژاردو کردیانە نوێنەری خۆیان، واتە پێغەمبەر خۆی ئەو كەسانەی دیاری نەكرد، بەڵكوو مافی هەڵبژاردنی بە خۆیان دا، دیقەت بدەن پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) نە خۆی ئەو دوازدە کەسەی دەستنیشان کرد، نە هیچ فۆرمێکی تایبەت بە دیاریکردنی ئەمانی تەرح کرد، بەڵکو ویستی بە کردەیی بنەمای راوێژ- شورا- بۆ خەڵک پیشان بدات.

كاتی خۆی بەوانەی وەك نوێنەری خەڵك هەڵدەبژێردران پێیان دەگوترا (عرفا‌و) كە بە زاراوەی ئەمرۆ پێیان دەگوترێ نوێنەر یان هەڵبژێردراو، ئەوانە پەیوەندیدار بوون بە سەرپەرشتیكردنی كاروبارەكانی خەڵك و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان، كە زۆر جار پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ وەرگرتنی رای گشتی و چاودێری بەرژەوەندی خەڵك بۆ ئەوان گەڕاوەتەوە، یان كاتێ لەلایەن خەڵكەوە پرسێكی هاتۆتە لا بە بێ راوێژی ئەوان هەنگاوی نەناوەو پێی فەرموون بڕۆن تا نوێنەرتان دێت و كاروبارەكەتان باس دەكات، وەك لە فەرموودە هاتووە: (ارْجِعُوا، حَتَّی ێرْفَعُوا إِڵیْنَا عُرَفَاۆُكُمْ أَمْرَكُمْ) رواه البخاری. تەنانەت لەسەردەمی سەحابە بەرێزەكانیش ئەگەر كاروبارێكی دینی یان دونیایی هاتبایە پێش بێ راوێژی ئەو نوخبەیە هیچ قەرارێكیان نەدەدا، سەرەڕای ئەمانەش دەستنیشانكردنی خەلیفەكانی راشیدین كە جێنشینی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بوون، لەرێی هەڵبژاردن و بەیعەتەوە دەستنیشان كراون.
هەموو ئەمانە ئەوەمان پێ دەڵێن، كە هەڵبژاردن لەبەر ئەوەی گەڕانەوەیە بۆ رای خەڵك و وەرگرتنی راوێژە لەسەر پرسە گرنگەكانی بەرێوەبردن و رێكخستنی كاروبارەكانی هاوڵاتیان، پرۆسەیەكە رەوایەتی و بنەمای دروست و شەرعی هەیەو ئیسلام دانێ پێدا دەنێت، بۆیە یەكێكە لەو پرۆسانەی مێژووێكی درێژی هەیەو لەگەڵ رەوڕەوەی ژیان و گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكانی كۆمەڵگەو شارستانیەت فۆڕمی جیاجیاو شێوازی جۆراوجۆری وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی لە زۆرینەی سیستەمی وڵاتانی دونیا جێی بایەخەو بنەمای ئاڵوگۆڕی دەستەڵات و پرەنسیپەكانی حوكمڕانیەو جەختی لێ دەكەنەوە بوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە، كە لە سەردەمی ئێستادا ئامرازێكی شورایەو خەڵك لە یاسادانان و چاودێریكردنی حكومەتدا نوێنەری خۆیان هەڵدەبژێرن، بەمەش پرەنسیپی بەشداریكردن لە بڕیاردان بەدیدەهێنن.

ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان پەیڕەوی ئەم سیستەمە دەكرێت، بەڵام رەنگە ئاڵیەت و میكانیزمی وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر جیاواز بێت، گرنگ پرۆسەكە شەرعیەتی هەیە، بەڵام ئەوانەی دەچنە ناو پرۆسەكەو ململانێ و بانگەشە و خۆیان بەربژێر دەكەن و دواجار دەبنە نوێنەری خەڵك و لایەنێكی دیاریكراو، بەرپرسیاریەتێكی گەورە دەكەوێتە سەر شانیان و گرنگە لە ئاست ئەو پۆست و متمانەیە بن كە خەڵك لێیان چاوەڕوان دەكات، هاوكات جوان بەرێوەچوون و ئەنجامدانی پرۆسەكە دەگەرێتەوە بۆ سەر هۆشیاری تاكەكان لەمەڕ ئایندەی بەرێوەبردنی گەل و وڵات و دیاریكردنی نوێنەری راستەقینەیان.
لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن ئامرازو فاكتەرێكی هاوچەرخە بۆ بەرێوەبردنی وڵات و دابەشكردنی دەستەڵاتەكان، هەلێكە بۆ هەڵبژاردنی چاك و بەهێزو بەتواناكان بۆ ئەوەی ئەگەر ململانێ و شەڕێكی هەق و ناهەق هەبوو، هەڵبژێردراو بتوانێ پارسەنگی ڕاستی قورس بكات و ڕێگە لە ستەم و خراپەكاری بگرێت، شەڕی پەڕلەمان بە كەسێك ئەكرێ، كە لە ئاست بەرپرسیارێتی دابێت و شەڕكەری چاونەترس بێ، لەولاشەوە بۆ ئەركی پەرلەمان و داڕشتن و دەركردنی یاساو ململانێ سەختانەی دێنە پێش هەگبەی پڕ بێ، دڵسۆزی و ئەمانەتپارێزی و لە خواترسی، كە گرنگترین مەرجە بۆ كەسێك كە شان بداتە بەر ئەو ئەركە قورسە، متمانە وەرگرتنی خەڵك چەندە قورسە، ئەمانەت هەڵگرتن و دڵسۆزی بۆ دەنگی ئەو خەڵكە، دوو هێندە قورسترە؛ چونكە هەڵبژێردراو، بەكۆڵێك زەحمەتی هەزاران كەس گەیشتووەتە ئەوێ، پێویستی بە زەحمەتی زۆرە تا خەمخۆرانە بۆ قازانجی ئەو خەڵكە پارێزگارییان لێ بكات.
لە تێڕوانینی ئیسلامدا كەسی شیاو كە بە نوێنەری خەڵك پێدانی ئەركێك دیاردەكرێت ئەوەیە خەسڵەتی (پارێزكارو دڵسۆز، كارامەیی و لێهاتوویی، تواناو ئەمانەتپارێزی) هەبێت، چونكە هەڵبژاردن مەیدانی سپاردەو بەرپرسیارێتی و تەرازوویەكی وردو ڕێگەیەكی پتەوە، هێزو ئەمانەتپارێزی زۆری پێویستە بە تایبەتی ئەگەر بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت، بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنەكە مەزنترە، گرنگە ئەو كەسە هەڵبژێردرێت كە شیاوی ئەو ئەمانەتەیەو دەزانیت و دەتوانێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داكۆكی لە كوردستان و مافەكانی گەل و نیشتمان بكات.

كەسی بەهێز ئەوەیە کە دەتوانێت كارەكانی پێی دەسپێردرێت جێبەجێ بكات و بەرگەی بەرپرسیارێتی بگرێت، بەبێ ئەوەی لە ئەركەكانی هەڵبێت، كەسی ئەمانەتپارێز ئەوەیە كە پارێزگاری لە ڕەوشتی كار دەكات و بەرژەوەندی خەڵكی ڕەچاو دەكات، بێ كەمتەرخەمی و پێشێلكردنی مافەكانیان. پێغەمبەری خوا ﷺ هەرگیز كەسێكی نەدەكردە بەرپرسی خەڵكی، ئەگەر بەهێزو دلسۆزو ئەمانەتپارێز نەبوایە، وەک لەو فەرمودەیە هاتووە: (عنْ أبي ذرٍّ -رضيَ اللهُ عنه- قالَ، قلتُ: يَا رَسُولَ الله، أَلاَ تَسْتَعْمِلُنِي؟، قَالَ: فَضَرَبَ بِيَدِهِ عَلَىَ مَنْكِبِي، ثُمّ قَالَ: ( يَا أَبَا ذَرٍّ إنّكَ ضَعِيفٌ، وَإنّهَا أَمَانَةٌ، وَإنّهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ خِزْيٌ وَنَدَامَةٌ، إلاّ مَنْ أَخَذَهَا بِحَقّهَا وَأَدّى الذِي عَلَيْهِ فِيهَا) رواه مسلم. کەواتە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە هەڵبژاردن تەنیا کارێکی سیاسی نییە، بەڵکو ئەرکێکی ئایینی و بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نیشتمانییە، کە موسڵمانان تێیدا بەشدارن بۆ گەیشتن بە چاکسازی گشتی و هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە خزمەتی میللەت دەکەن و دادپەروەری دەچەسپێنن، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن مافێكی كەسییە و بەرپرسیارێتییە لەسەر هەمووان بەرانبەر ئایندەی نیشتمان.

ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، بەو پێیەی ئامرازێکی دەستوورییە بۆ دەستەبەرکردنی بەشداریی خەڵکی لە بەڕێوەبردنی وڵات و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقداو ئیرادەی خەڵک نوێ دەکاتەوە و سیاسەتەکانی داهاتووی دەوڵەت دیاری دەکات. بەدڵنیاییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێیداین لە خۆڕا نەهاتووە، بەڵکو دەرەنجامی خەبات و قوربانیدان و دەریایەک خوێن بووە، ئەو میللەتە زەحمەتی و سەرگەردانی زۆری بینیوە، هەورازو نشێو، ئاوارەیی، ترس و تۆپ، تەهجیرو تەرحیل و تەعریب تا دەگاتە ئەنفال و کیمیاباران! مەینەتی زۆری دیوە، ئێستا کەشێکی وا هاتۆتە پێش پێویستە بە بایەخەوە لێی بڕوانین، ئەوەی ئەمانە لەبەر چاو بگرێ دەزانێ گرنگی نیشتمان لەکوێدایە، ئەوەشی بە کوردستانەوە ماندوو نەبووبێت ئەوە قەزیەی کوردی بەلاوە گرنگ نیە، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بە دووسێ کورسی و هاشوهوشی ئیعلامی و دروشم و بانگەشەی بێ کردار ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە پێگەیەکی بەهێزو سیایەتێکی حەکیمانەو دڵسۆزانی گەل و وڵات و ئەندازیارانی ئارامی و ئاوەدانی کوردستان دەکرێت.

Previous Post

پڕۆژەکانی كابینه‌ی نۆیه‌م و گۆڕانکارییەكانی ژیانی هاووڵاتیان

Next Post

گوتەبێژی فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی: پرۆسەی دەنگدانی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

نیسان 6, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
سوپای پاسداران: لە بەریتانیاش دەدەین

سوپای پاسداران: لە بەریتانیاش دەدەین

تەممووز 26, 2026
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

تەممووز 26, 2026
زێلێنسكی : ئۆكراینا كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای قەزوین كردە ئامانج

زێلێنسكی : ئۆكراینا كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای قەزوین كردە ئامانج

تەممووز 26, 2026
نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

تەممووز 26, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ