زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران لە رێگەی نوسراوێکەوە ئاگاداری گشت قوتابخانەکان دەکاتەوە کە لە ڕێگەی لێژنەیەک لە پسپۆرانی پەروەردەی تایبەت چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەی ئاستی فێربوونیان دیاری بکرێت و مافی تێکەڵبوونیان هەبێت لەگەڵ قوتابیانی تر بە مەرجێک ئاستیان (سادە یان مامناوەند) بێت.
هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە؛ ئەم لێژنەیە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی تاکۆ 12:30ـی نیوەڕۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران دادەنیشێت بۆ چاوپێکەوتنی منداڵان و قوتابیانی پەروەردەی تایبەت بۆ بڕیاردان و دەستنیشانکردنی ئاستیان.
جێگای ئاماژەیە، ژووری سەرچاوە تایبەتە بەو قوتابیانە و لە هەرسێ قەزایەکانی، قەزای ناوەندی سۆران، خەلیفان و سیدەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئامادە کراون.

































































