بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، هاووڵاتییان لە ناوچەکانی تاران، کەرەج و سێمنان مووشەکێکی بالیستیکیان بینیوە.
ماڵپەڕی (كەیهان لەندن) بڵاوی كردەوە، هەندێک سەرچاوەی نزیک لە سوپای پاسداران باسیان لەوە کردووە کە مووشەکێکی بالیستیکی تاقی کراوەتەوە”.
پێشتریش لە ١٧ی ئەیلولدا، سوپای پاسداران مووشەکێکی بالیستیکی تاقیکردبووەوە.
ئەم ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە داوە ” تاقیکردنەوەکە لە چوارچێوەی مەشقە پلان بۆ داڕێژراوەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدراوە و ئامانج لێی تاقیکردنەوەی کارایی و وردی مووشەکی نوێ بووە”.

































































