زاری كرمانجی – سۆران :
گوتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار، ڕاگەیاند “كابینەی نۆ، گرنگیی زۆری بە كەرتی گەشتوگوزار داوە و لە ماوەی تەمەنی خۆیدا 78 پرۆژەی گەشتیاری و ستراتیژی ئەنجام داون، كە وای كردووە ئەو كەرتە ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات و هەلی كار.”
ئیبراهیم مەجید گوتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 27ـى ئەیلوول، لە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار ڕاگەیاند “بۆ پەرەپێدانی ئەو كەرتە، بە بڕی حەوت ملیار و زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار كاری تێدا كراوە كە كەرتی گەشتیاری لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی تر بردووە.”
دەشڵێت “جگە لە پرۆژە بچووكەكانی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، 78 پرۆژەی گەورەی گەشتیاری ئەنجام دراون لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆ كە زۆر گرنگ بوونە.”

































































