سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە واژۆی لەسەر هێنانەكایەی قەزا و ناحیەیەكی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی زاخۆ كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێمی بۆ هێنانهكايهى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيهى ڕزگارى له‌خۆ ده‌گرێت.
بڵاویشی كردەوە: هه‌ر له فه‌رمانێكى ديكه‌ى هه‌رێميدا، بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانهكايهى ناحيهى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە كە هێنانهكايهى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيهى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیان له‌و سنوورانه ده‌بێت.

































































