راپۆرت-زاری كرمانجی
بەمەبەستی خزمەتكردنی پارك و باخچەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆمپانیایەكی تایبەت بەو بوارە دامەزراو بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆرانیش داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە كەمتەرخەمی و خزمەتنەكردنی وەك پێویست ئاگاداریان بكەنەوە.
دانیشتووانی شارو شارۆچەكانی ئیدارەی سۆران، لە ڕێگەی زاری كرمانجی دڵخۆشن بە دەستبەكاربوونی ئەو كۆپانیاییە لە سنووری ئیدارهی سۆران لەپێناو زیاتر كردنی ڕێژەی سەوزایی لە دەڤەرەكە، نیگەرانی خۆشیان دەردەبڕن لەو هاووڵاتییانەی كە لە سەنتەری شارو شارۆچكەكانی سنوورەكە ئاژەڵ بەخێودەكەن و بەڕەلڵای سەر شەقام و شۆستەكان و گەڕەك و كۆڵانەكانیان دەكەن و زیان بە سەوزایی و دارو درەختەكان دەگەیەنن”.
لە ڕێگەی زاری كرمانجییەوە داواكارن لەو كۆمپانیایەی كە تایبەت بە چاودێری پارك و سەوزایی و باخچەكانی ئیدارەی سۆران دەستبەكاربووە، بەر لە هەموو شتێك بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، دیاردەی بەڕەلڵاكردنی ئاژەڵەماڵییەكان بۆ ناو كۆچەو كۆڵانەكانی شار قەدەغە بكەن، چونكە ساڵانە زیانێكی زۆر بە سەوزایی و درەختەكان دەگەیەنن”.
لای خۆیەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمساڵ كۆمپانیایەكی تایبەت بە كاری ئاو دان و خزمەتكردنی دار و شۆستەكان دەستی بەكارەكانی كردوه 22 شارەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران گرێبەستی ئەو كۆمپانیایە بۆ ماوەی سێ ساڵە، وەك بەشی پارك و باخچەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران”.
دەشڵێت: “هاووڵاتییان لە هەر شوێنێك كەمتەرخەمیان بینی لە رووی خزمەتكردنی دارو شۆستەكان و پارك و باخچەكان دهتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن بە مەبەستی بەدواداچون و چارەسەركردنی كەم و كورتییەكان”.
































































