زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە ئیدارەی سۆران ڕوویاندا کە تەنها زیانی ماددیان هەبووە .
هاتووچۆی سۆران، ئاماژەی بەوەداوە، ڕووداوێک لە جۆری وەرگەڕان بووە، ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندای ئەکسنت لە چیایی سەری بەرد سەر بە قەزای سیدەکان، هەروەها ڕووداوەکەی دیکە لە جۆری لێکدان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سنترا و مارسیدس بارهەڵگر لە شاری سۆران لە دووسایدی ئازادی خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.

































































