ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر سەرۆكی ئۆكراینا بێتە مۆسکۆ ئامادەیە لەگەڵی کۆببێتەوە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین ڕایگەیاند، ئامادەیە لە مۆسکۆ لەگەڵ زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشنیازە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی کۆبوونەوەکەیاندا لە مانگی ڕابردوودا لە ئالاسکا داواکارییەکی پێشکەشکردبوو.
پوتین جەختی لەوەش کردەوە “هیچ کات دژی نەبووم، بەمەرجێک کۆبوونەوەکە ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت و ئەنجامی ئەرێنی بەرهەم بهێنرێت، ئەگەر زێلێنسکی ئامادە بێت با بێتە مۆسکۆ، ئەوکات کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت”.

































































