بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ تیمی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی حەوت بچنەوە بەغدا.
چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-9-2025، شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی داهاتی نانەوتی و مووچە و شایستە داراییەکانی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا بکەن.
هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڕیمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێ كردنی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەو شاندی تەكنیكی هەرێم كە سەردانی بەغدایان كردبوو.
بە پێی زانیارییەکان، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا.

































































