ماڵپەڕی(الحدث) بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی بڵاویکردەوە، دوای هێرشە سەربازییە “بێوێنە”ی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، تەنیا چوار وەزیر لە حکومەتی حوسییەکان ماونەتەوە. ئەلعەرەبیە پێشتر بڵاویکردبووەوە ، میلیشیا حوسییەکان لە دۆخێكی سەرلێ شێواوی دان، و فەرمان بە ئەندامانی باڵای ئەو گروپە دراوە خۆیان لە شوێنە نهێنییەکاندا بشارنەوە و مۆبایلە زیرەکەکان بەکارنەهێنن.
ئەلعەرەبیە زیادی کرد: ئەو سەرکردانەی حوسی کە ماونەتەوە بەرەو سنعا و سەعدە و عەمران هەڵاتوون.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە “لێدانێکی بێ وێنە” بووە لە پێکهاتەی سەرکردایەتی سیاسی-سەربازی حوسییەکان.
کاتز لە لێدوانەکەیدا تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان چارەنووسی یەمەن و تاران، هۆشداریدا لەوەی حوسییەکان چەند قات باجی هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل دەدەن.

































































