شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و ناردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ئەمۆِۆ دەچنەوە بەغدا، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە.
شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی ناکۆکیان لەسەر هەیە، ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت، هاوکات شاندەکە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتەکە لە خۆ دەگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوو بابەت هەیە تاوەکو ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەری ڕێک نەکەوتوون، ئەوانیش داهاتە فیدراڵییەکانە، کە حکوومەتی عێراق داوا %50 داهاتی ئەو وەزارەتانە دەکات کە دەکەونە نێو داهاتیی فیدراڵی، هاوکات بابەتی دووەم ڕێککەوتنە لە سەر باج و ڕسومات.

































































