ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، دان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینیدا دەنێت لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولدا، ئەمەش هەنگاوێکە دوای بڕیارە هاوشێوەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا.
ئەلبانیز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا پێنی وۆنگ گووتی: ئێمە بەڵێنەکانمان لە دەسەڵاتی فەلەستین وەرگرتووە، لەوانە داماڵینی چەک، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی و بەردەوامبوون لە داننان بە مافی بوونی ئیسرائیل. ئەلبانیز ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە “چارەسەری دوو دەوڵەتی باشترین هیوای مرۆڤایەتییە بۆ شکاندنی سووڕی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و برسێتی لە غەززە”.
ئیسرائیل بڕیارەکەی بە “پاداشتکردنی تیرۆر” ناوبرد و بنیامین ناتانیاهۆش بڕیارەکەی بە “شەرمەزارکەر” ناوبرد.
فەلەستین لە ئێستادا لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٤٧ وڵاتی دانی پێدا دەنرێت، کە پێگەی “دەوڵەتی چاودێرێکی هەمیشەیی”یان هەیە بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانیان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەبێت.

































































