خهليل نهبى
زیرەکی دەستکرد لە زمانی ئینگلیزیدا Artificial intelligence، کە بە کورتی پێی دەوترێت AI،
ژیریی دەستکرد یان هۆشی دەستکرد یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتی لە بواری زانست و تەکنەلۆژیادا. ئەم تەکنەلۆژیایە کە ئەمڕۆ بووەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەمان، مێژوویەکی درێژی هەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم.
کاریگەریەکانی زیرەکی دەستکرد:
لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ پێشکەوتنی بەرچاوی زیرەکی دەستکرد و هاتنە ناو بوارە جیاجیاکانی کاری مرۆڤایەتی، وایکردووە هەندێک کەس زیرەکی دەستکرد بە مەترسیدار بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی ببینن. لە لایەکی تریشەوە هەندێک کەس هاوڕان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە لە زیرەکی دەستکرد.
زیانەکانی زیرەکی دەستکرد:
١-نەهێشتنی کاریگەری مرۆڤ:
زۆر پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەبێتە هۆی لەدەستدانی کاریگەری مرۆڤ و نەبوونی ئەدای مرۆڤ. بۆ نموونە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە چاودێری تەندروستیدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی هاوسۆزی مرۆڤ، لە نێوان حاڵەتە گرنگەکانی تری بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و کەمکردنەوەی کاریگەری مرۆڤ، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
. کەمبوونەوەی داهێنەری مرۆڤ و دەربڕینی سۆزداری.
. کەمکردنەوەی تواناکانی پەیوەندیکردن و کۆمەڵایەتی.
. کەمبوونەوەی توانای چارەسەرکردنی کێشە و بیرکردنەوە.
٢-دەستکاریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
مەترسی دەستکاریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە ئێستاوە ڕوودەدات، لە ڕێگەیی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، دەتوانرێت تەنها بە چەند کلیکێکی سادە دەنگی ساختە و وێنەی ساختە و ڤیدیۆی ساختە دروست بکرێت و تەنانەت مرۆڤەکانی ناو ڤیدیۆ کلیپێک بگۆڕدرێت یان گفتوگۆکانیان بگۆڕدرێت. ئەمەش وا دەکات، کە هەواڵی ڕاستەقینە لە هەواڵی ساختە جیا نەکرێتەوە.
٣-لەدەستدانی هەلی کار:
یەکێک لە گەورەترین زیانەکانی زیرەکی دەستکرد، کە زۆر کەس نیگەرانن، لەدەستدانی هەلی کارە بەهۆی هێنانە ناوەوەی ئۆتۆماتیکی زیرەکی دەستکرد بۆ ناو پیشەسازییە جیاوازەکانی وەک مارکێتینگ و کارگە و خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی، دروست کردنی چەندین ڕۆبۆتی جۆراو جۆر، کە هەمان توانای کارکردنی مرۆڤەکانی هەییە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەلی کار و کەم بوونەوەی داهاتی تاکەکەسی.
سودەکانی زیرەکی دەستکرد
١- خێراتر و وردترە لە مرۆڤ
AI دەتوانێت زانیاری زیاتر بە شێوەیێکی خێراتر لە مرۆڤ دەستنیشان بکات، نەخشەکان بناسێتەوە و پەیوەندییەکان لە داتاکاندا بدۆزێتەوە. مرۆڤ هەرچەنێکیش وردبین بێت، ئەگەری هەڵەی هەیە. زۆر جاریش کە داتاکان زۆرن هەڵەیێکی بچووک دەتوانێت کارەکانمان دوا بخات، بۆیە ناچار دەبین داتاکان بە سەر بکەینەوە بۆ ئەوەی هەڵەکە بدۆزینەوە، ئەمەش خۆی کاتێکی زۆری پێویستە، بەڵام ژیریی دەستکرد بە گشتی هەڵەی کەمتر دەکات و هەر وەها زووتر هەڵەکان دەناسێتەوە.
٢-بەردەستبوونی بەردەوام
AI بە کاتەکانی ڕۆژ، پێویستی پشوو یان بارگرانییەکانی تری مرۆڤ سنووردار نییە. ژیریی دەستکرد و فێربوونی ئامێر دەتوانێت هەمیشە چاڵاک بێت و بەردەوام کار لەسەر ئەرکە دیاریکراوەکانی بکات.
٣- دەستکەوتنی زانیاری
زۆر جار قوتابی یاخود خوێنەر بۆ دەسکەوتنی پەرتوک و زانیاری یاخود بۆ وەرگێرانی زمان، کێشەیان بۆ درووست دەبوو، بەڵام زیرەکی دەستکرد ئەم کێشەی کۆتایی پێهێنا، ئێستا لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانن زۆرترین زانیاری و بەڵگەنامە بەدەست بهێننن بۆ هەر زمانێک، کە پێویستت بێت.
جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد AI کە دەتوانی سوودی لێببینی:
١. نووسین بۆ نووسین: نموونەکانی وەکو ChatGPT, Bard, Copilot. واتە پرسیاری لێدەکەی ئەویش وەڵامت دەداتەوە.
نووسین بۆ وێنە: وەکو Midjourney, DALL.E, Bin Image.
٣. وێنە بۆ ڤیدیۆ: وەکو Pika, Runway.
٤. نووسین بۆ دەنگ: وەکو ElevenLab, Aso_soft.
٥. دەنگ بۆ تێکست: Aso_soft, Facebook Seamless

































































