مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی پیران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەستمان كرد بە راكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، بۆ چەند گوندێكی ناحییەی پیران، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر,
شوان كەریم، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی پیران، گوتیشی: ئەوانەی زیاتر لەو پڕۆژەیە سوودمەند بوونە بریتین لە: دانیشتووانی گوندەكانی (كۆلیتان، بێدۆد، بریاڤا، ئێنەمسید، بندەر و هارونێ، رەسۆمەلا). تەواوی ئەو پڕۆژانە بە هاوكاری و پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی، و بەسەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر بووە.
هاوڵاتیانی ناحیەی پیران دەستخۆشانە لە بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی پیران دەكەن، كە سەرەڕایی ئەوەی ماوەی ساڵێـكە دست بەكاربووە، بەڵام توانیویەتی بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان، كـێشەی كەم ئاوی بەشێكی زۆری هاووڵاتییان چارەسەر بكات، بەردەوامیش لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی تەواوی گوندەكانی سنوورەكە گرفتی كەمی ئاویان نەمێنێت.

































































