
بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان لە بەغدا بکات.
جومانە غەلای، گووتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ بۆ میدیا ناوخۆیەکان ئاماژەی بەوەداو، پرۆسەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانێتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و لیستە تاکەکەسییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغد، ئەنجامدەدرێت.


































































