سەرۆکی ئەمریکا ” ڕوسیا دەیەوێت درێژە بەشەڕ بدات”

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو وادەیەی بەڕوسیاى دابوو بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکرانیا یا رووبەڕووبوونەوەی سزای نوێ، 10 ڕۆژی ماوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو وادەیەی پێشتر دابوی بەمۆسکۆ لە 50 ڕۆژەوە بۆ نێوان 10 بۆ 12 ڕۆژ کەمکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرانیا.
سهرۆكى ئهمریكا بهناوهێنانى مۆسكۆ جهختیكردهوه، “لەمڕۆوە 10 ڕۆژت لهبهردهمدایه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دواتر باجو ئەوەی پێویست بێت دایدەنێم، نازانم ئەوە کاریگەریی لەسەر ڕوسیا دەبێت یان نا، ڕەنگە کاریگەریی لەسەریان هەبێتو ڕەنگە نەشیبێت”.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە، “واشنتۆن دەیەوێت لەم وادەیەدا لەگەڵ ڕوسیا ڕێکبکەوێت لەسەر چارەسهرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا، بەڵام پێموایه ڕوسیا دەیەوێت درێژە بەشەڕەکە بدات”.
دۆناڵد ترەمپ زیاتر روونیكردەوە “هیچ وەڵامێکم لهڤلادیمێر پوتن نەبیستووە سەبارەت بەم وادەیەو هەڕەشەی سزا نوێیەکان، ئەوە جێگەی شەرمەزارییە”.
لەکۆتاییدا جەختیكردهوه “نیگەران نیم لەکاریگەرییە ئەگەرییەکانی سزا نوێیەکان لەسەر بازاڕی نەوت یا نرخی نەوت، لەبەر ئەوەی ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی ناوخۆ بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی هەر کاریگەرییەک قەرەبوو بکاتەوە”.

































































