
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە میدیاکانی ئێران هەواڵی هێرشی کەسانی چەکداری نەناسراویان بۆ سەر بینای داد لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بڵاوکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی (میزان) کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەرییە، بلاوی كردۆتەوە “چەند کەسێک بریندار بوون و کارمەندانی فریاگوزاریش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە”.
هەر پەیوەندار بەم هەواڵە ئاژانسی هەواڵی (فارس) پێشتر نووسیبووی: “هێرشبەرەکان هێرشیان کردووەتە سەر چەند ژوور و فەرمانگەیەک لە باڵەخانەی دادوەری، بەڵام هێشتا وردەکاریی وردی زیانەکان و زیانەکانی گیانی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە”.


































































