ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، مەسعوود پزیشکیان کردووە و جەختی لەسەر چارە کردنی وزەی ئەتۆمی لە ڕێگەی دانوستانەوە کردووەتەوە.
ماکرۆن لە پۆستێکی ئێکس نووسیویەتی: پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بۆ چارەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مووشەکی بالیستی و بەرنامەی ئەتۆمی، هەروەها دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئێران.
ماکرۆن، داوای لە سەرۆکی ئێران کرد، ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات بە زووترین کات دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئاگربەست بۆ یارمەتیدانی هێنانەدی ئاشتیی بۆ ناوچەکە کردەوە.
پێشتر ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان،ڕایگەیاند “ئەو مەرجانەی دانراوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، شیاو نین.”

































































