هاپەیمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات و تەنها، ” پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکەن، کە بە “لێهاتوو و گونجاو”یان دەزانن لەناو لیستی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی.
لە راگەیاندنێکدا هاوپەیمانی ( نەسر ) دەڵێت” هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی کۆنتڕۆڵی یاسایی بۆ رێگری لە دەستکاریکردن و کڕینی دەنگەکان، هەروەها بەکارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت، بۆ بەرژەوەندیی تایبەت”.
بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

































































