جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، رایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەنجامێکی بەرچاوی هەبووە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر سەدان شوێنی ئەتۆمی و سەربازی ئێران کە لەئەنجامدا فەرماندە باڵاکان و زانایانی ئەتۆمی کوژران، ئەمەش بەدەستهێنانی ئەنجامێکی زۆر گەورەیە.
جەدعون ساعر ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی دەیبیستین، بەلایەنی کەمەوە توانای ئێرانمان بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی 2 بۆ3 ساڵ دواخستووە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەمان لەناوبرد، کە سەرکردایەتی بەرنامە ئەتۆمییان دەکرد و بەرەو پێشەوەیان دەبرد، ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە”.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا دەستکەوتی زۆرمان بەدەستهێناوە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە و ناوەستین.

































































