ئەمجارەیان یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2025-2026 لە شاری بوداپێستی هەنگاریا لە یاریگای پوشکاش ئارێنا بەڕێوەدەچێت، وادەی یارییەکە دیاریکراوە و بڕیارە لە رۆژی 30ـی مانگی پێنجی ساڵی 2026 بکرێت.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی یەکەم و هەروەها قۆناغەکانی دیکەی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە. سەرەتا یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی یەکەم لە رۆژانی 16و 18 سێبتێمبەری ئەمساڵ دەکرێت و گەڕی هەشتەم و کۆتایی ئەم قۆناغەش رۆژی 28 مانگی شوباتی ساڵی 2026 دەکرێن.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، رۆژانی 17 و 18 هەروەها 24 و 25 مانگی شوباتی ساڵی 2026 یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆف دەکرێت، هەروەها دوای کۆتایی هاتنی ئەم قۆناغەش، رۆژانی 10 و 11 و هەروەها 17 و 18 مانگی ئاداری ساڵی 2026، یارییەکانی قۆناغی شازدە دەکرێن.
پاش کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناغی شازدە، لە رۆژانی 7 و 8 هەروەها 14 و 15 مانگی نیسانی ساڵی 2026 یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکرێن و دواتریش لە رۆژانی 28 و 29 مانگی نیسان و رۆژانی 5 و 6 مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو، یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکرێن و رۆژی 30 مانگی ئایاری 2026 یاری کۆتایی دەکرێت.