وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند کە شەشەمین خولی دانوستانی ئەتۆمی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە دەچێت.
عومان پێشتر ڕۆڵی نێوەندگیری لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆندا بینیوە و چەندین خولی ئەم دانوستانانەی میوانداری کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزیری دەرەوەی عومانەوە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئەتۆمییەکان و گەیشتن بە چوارچێوەی ڕێککەوتن.

































































