بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشەوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنی پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورەتریشقە هەیە.
بۆ پلەکانی گەرماش، پێشبینی دەكرێت سبەی شەممە پلەكانی گەرما بە نزیکی 1 تا 2 پلە نزمتر بێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی