كرێكار قادر ڕوستایی
ئەوەندەی بۆم كرابێت لە رابردوو و ئێستا وەك هاندەرێكی یانەی سۆران، سەیری زۆربەی یارییەكانی یانەی سۆرانم كردووە، بەتایبەت لە خولی نایابی كوردستان، ئەوەی تێبینیم كردبێت و سەرنجم دابێت و رەخنەم هەبوو بێت خستوومەتەروو.
رەخنەمان هەبوو لەوەی یانەی سۆران (پێكهاتەی سەرەكی) نیە، هەر جارە و بە پێكهاتەیەك یاری دەكات، ئەمەش وادەكات یاریزانان هەماهەنگیان كەم بێت لەگەڵ یەكتری، لەڕابردوو بینیمان بەهۆی نەبوونی پێكهاتەی سەرەكی، یانەی سۆران ئاستێكی باشیان پێشكەش نەكرد، بۆیە پێكهێنانی پێكهاتەی سەرەكی گرنگە بۆ یانەی سۆران، بەتایبەتیش بۆ وەرزی ئەم ساڵ، چونكە چەندین یاریزانی نوێی هێناوەتە ڕیزی یانەكە.
یانەی سۆران لەم وەرزەدا دەبێت، باشتر خۆی ئامادە بكات و ئاستێكی باشتر لەساڵانی ڕابردوو پێشكەش بكات، چەندین یاریزانی نوێی بۆ یانەكە هێناوە، گۆڕانكارییەكی چاكە، بەڵام دەبێت پێكهاتەی سەرەكی بەدروستی دیاربێت، یانەی سۆران لە ڕابردووش ئەو كێشەی هەبووە، دەبێت ڕاهێنەر چارەسەری بكات، دواتر دوای چوار یاری لەم وەرزەدا چۆن دەبێت پێكهاتەی سەرەكی نەبێت! بۆیە پێویستە ڕاهێنەری یانەی سۆران یاریزانانی كۆن و نوێ جارێكی تر هەڵسەنگاندنیان بۆ بكات، هەر یاریزانەو لەشوێنی خۆی بۆ دیاری بكرێت، توانا و هێزی جەستەی و هونەری یاریكردنی یاریزان ئەوەكات بۆ ڕاهێنەر بەدیار دەكەوێت، ڕاهێنەر ئەوكات دەتوانێ پێكهاتەی سەرەكی بۆ هەموو یاریەك باشتر ئامادە بكات.