زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، حكوومه‌تی هیند ئاشكرایكرد، له بۆردومانێكی سوپای پاكستان‌دا 72 كه‌س بوونەتە قوربانی.
حكوومه‌تی هیندستان بڵاویكردووەتەوە، پاكستان، بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كردووه و له ئه‌نجامدا 13 هاووڵاتیی هیندی گیانیان له‌ده‌ست دا و 59ی تریش بریندار بوون.
هیندستان و پاکستان لە ساڵی 1947ـه‌وە دوو شەڕیان لەسەر کشمیر کردووە، کە هەردوولا داواى هه‌موو كشمیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رلایه‌كیان به‌شێكیان کۆنترۆڵ کردووە، به‌و هۆیه‌وه جارێكی تر شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌ڵگیرساوه.